لەمانگێكدا 156 نەشتەرگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 156 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە، 26 نەشتەرگەری سەروگەورە و 22 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 108 نەشتەرگەری ناوەند بووە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 160 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 13 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:03:03/11/2024