لەمانگێكدا 149 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1,670 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 226 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,013 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری و 431 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتی نەخۆشخانەكەیان كردوە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 149 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە كە 3 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 146 نەشتەرگەری گەورە بووە ، هەروەها 155 كەس داخڵ كراون و 33 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 122 یان لە بەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:47:03/07/2025