وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەردانی تەندروستی سلێمانی یان كرد


" تەندروستی"

وەفدێكی بەشی پلاندانانی وەزارەتی تەندروستی عێراق كە پێكهاتوون لە (9) ئەندام بەسەرۆكایەتی جێگری بەڕێوبەری گشتی پلاندانان لەوەزارەتی تەندروستی عێراق، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد و لەگەڵ د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسان و كارمەندانی بەڕێوبەرایەتیەكە گفتوگۆیان كرد لەبارەی پتەوكردنی هەماهەنگی نێوان هەردولا.

ئامانجی سەردانی ئەو وەفدەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ شاری سلێمانی بەمەبەستی ئەنجامدانی سەردانی مەیدانیە بۆ ژمارەیەك لە نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی سیستمی بەئەلیكترۆنی كردنی داتای ئامار و خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:03:31/10/2024