ئاگاداری بۆ دابینكردنی گاز بۆ نەخۆشخانەی شار


" تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان و وێستگەكانی تایبەت بە بواری سووتەمەنی دەكات لەماوەی حەوت ڕۆژ لەڕێكەوتی بڵاوبونەوەی ئەم ئاگادارییە، سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان و وێستگەكانیان پێشكەشی بەشی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی بەشداری كردنیان لەتەندەری كاری دابینكردنی (300.000) سێ سەد هەزار لیتر گاز بۆ سەرجەم ئامێرەكانی بۆیلەی گەرمی و ئاوی گەرم و هەڵم و موەلیدەكان لەنەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، كە بەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی خوارەوەی تێدا بێت و نووسراوەكان نوێ بن و بەسەرچوونەبن:

1-  ئەگەر وەرگری تەندەر كۆمپانیا بوو پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات، ئەگەر وەرگری تەندەر وێستگەی سووتەمەنی بوو پێویستە مۆڵەتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پێشكەش بكات.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
4- ئەستۆپاكی بەڕێوبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:33:25/09/2024