مانگی ڕابردوو 1,360 شووشتنەوە لەسەنتەری گورچیلە ئەنجام دراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد لەشاری سلێمانی 1,360 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە، 797 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 563 نەخۆشیان لەڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 289 نەخۆش سەردانی سەنتەری گورچیلەی دەستكردیان كردووە لەشاری سلێمانی و 134 نەخۆش لەڕەگەزی نێربوون و 155 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون، هەروەها 32 نەشتەگەری تایبەت بەگورچیلە ئەنجام دراوە و 104 سۆنەریش گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:11/07/2024