سەنتەری ڕاوێژكاری رۆماتیزم و راهێنانی پزیشكی
- ناساندن
ئەم سەنتەرە لەساڵی 1987 دروست كراوە و ساڵی 2008 نۆژەنكراوەتەوە هەڵدەستێت بەدابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەبواری نەخۆشیەكانی جومگە و رۆماتیزم و دابینكردنی چارەسەرو دەرمان و چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆشەكانی رۆماتیزم، خزمەتگوزاری سەنتەرەكە بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی.
- دیدگای سەنتەر:
دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری سروشتی تایبەت بە نەخۆشیەكانی جومگەو رۆماتیزم بە شێوەیەكی بەردەوام لەگەڵ پەرەپێدان و فراوانكردنی سەنتەرەكە لەڕووی بەش و زیادكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان بۆ هەموو دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری .
- ئامانجی سەنتەر :
دابینكردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە نەخۆشی جوگەو رۆماتیزم لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزاری چارەسەری سروشتی ( علاج طبیعی ) و پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش و پەرەپێدانی توانای كارمەندان و گرنگیدان و باشتركردنی شوێنی كاركردن .
- جۆری خزمهتگوزارییە پزیشکییەكان :
* خزمەتگوزاری تیشك : تەنها تيشكی ئاسايي .
*
چارەسەری سروشتی : لێرەدا چارەسەری سروشتی بۆ پیاوان و ژنان دەكرێت .
* دەرمانخانە .
* دەرزی لێدان .
- چۆنێتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - شەقامی قەنات - تەنیشت پزیشكی دادوەری )
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3201985 )
ئهم بابهته 5592
جار خوێنراوهتهوه
AM:08:55:30/12/2015