نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری

‌

" تەندروستی"

- ناساندن:
نەخۆشخانەی فێركاری لە ڕێكەوتی 1ی كانوونی دووەمی 1975 تەواو بووە و تائێستا بەردەوامە لە خزمەتی هاووڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، ئەم نەخۆشخانەیە لە ساڵی 2000 نۆژەن كراوەتەوە.
لەم نەخۆشخانەیە نەشتەرگەری بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت، هەندێك‌ جار چارەسەری نەخۆش دەكرێت بەبێ‌ ئەنجامدانی نەشتەرگەری، زۆربەی كات نەخۆشانەكان بۆ تەواوكردنی چارەسەر و ئەنجامدانی نەشتەگەری یان چارەسەری پێویست ڕەوانەی ئەم نەخۆشخانەیە دەكرێن.
ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە  300  تەختە و خزمەتگوزارییەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی، سەرەڕای ئەوە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە دانیشتووانی پارێزگاكانی تر و ئاوارەكان دەكات.

- ئامانجی نەخۆشخانە:
* ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ نەخۆش.
*پابەندبوون بە پێدانی مافی نەخۆش و كارئاسانی لەڕووی تەندروستیەوە.
*پەرەپێدانی تەواوی زانیاریە تەندروستیەكان بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی و تەكنیكی و ناردنیان بۆ خولی تایبەت لە ناوەوە و دەرەوە.
* دانانی بەشی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە بەمەبەستی بەئاگابوون لە پاكوخاوێنی و پێشكەش كردنی خزمەتگوزارلی بۆ نەخۆش و كارمەندان لەڕووی (ئوتێلەوانی، خواردن، پاك و خاوێنی).
* دانانی بەرنامە بۆ چاككردنی ئەو كەمو كوڕییانەی لە نەخۆشخانەكەدا هەیە و دەتوانرێت چارەسەر بكرێن.

- دیدگای نەخۆشخانە : 
* باشتر خزمەتكردنی نەخۆش بەشێوەیەكی سەردەمیانە لەڕووی توانای تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە.
* ئەنجامدانی تۆژینەوەی زانستی و كارگێڕی بەمەبەستی پێشخستنی نەخۆشخانە لەڕووی تەندروستی و ئیدارییەوە.

- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشكی و تاقیگەییەكان:
* نەشتەرگەری: نەشتەرگەری گشتی، نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە، نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی، نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی (كۆئەندامی میز)، نەشتەرگەری شەویلگە و ڕوو، نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەكانی خوێن.
* شكاندنی بەردی گورچیلە و بۆری میز.
* هەناوبینینی گەدە و كۆڵۆن.
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی: هیماتۆلۆجی، بەكترۆلۆجی، هستوپاسۆلۆجی، پاراسایت، كیمیا، ڤایرۆسات، ڕاكێشانی خوێن، بانكی خوێن.
* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنەر: (تیشكی ئاسایی، سۆنەر، دۆبلەر، ئێم ئاڕئای، سیتی سكان).

- ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
( سلێمانی - شەقامی قەنات - گەڕەكی 209).

- چۆنیەتی پەیوەندیكردن بە نەخۆشخانەكەوە:
* ژمارەی تەلەفون (3270561).

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 25164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:24:15/12/2015