نەخۆشخانەی شار



تایبەت " تەندروستی"

- ناساندن :

ئەم نەخۆشخانەیە لە ڕووی پسپۆرییەوە نەخۆشخانەیەكی فێركاری گشتیە،لە ساڵی 2003 دا بەردی بناغەی دانراوە و لە بەرواری 28ی 5ی 2013 دا كراوەتەوە .

ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 461 تەخت و خزمەتگوزارییەكانی بۆ هەموو دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەرێتی .

- بەش و هۆبەكانی نەخۆشخانە :

1- نهۆمی B /
* دەرمانخانە و كۆگای دەرمان .
* پاكژكەرەوە .
* چێشتخانە .
* گەنجینە .
* كتێبخانە .
* شتن و ئوتو .
* هۆڵی سمینار .
* بەشی تیشك و سۆنەر MRI .
* بەشی گاما كامێرا .
* كارەبا .
* میكانیك .
* هێڵ گۆڕكێ .
IT .
* ( مەیتخانە ) پزیشكی دادوەری .

2- نهۆمی G /
* بەشی كارگێری .
* بەشی كلینیكی راوێژكاری (OPD) .
* بەشی چارەسەری سروشتی .
* بەشی فریاكەوتن و پێشوازی .
* بەشی گورچیلەی دەستكرد .
* پشكنین .
* تاقیگە .
* كافتریا .

3- نهۆمی (1) /
* بەشی نەشتەرگەری منداڵان .
* بەشی مێشك و دەمار.
* نازور .
* بەشی هەرس و جگەر.
* هۆبەی چاودێری ورد(ICU) .
* هۆبەی بوژاندنەوەی دڵ (ICCU) .
* بەشی خودەج .
* نەشتەرگەری .

4- نهۆمی (2) /
* بەشی هەناوی .
* بەشی نەشتەرگەری.

5- نهۆمی (3) /
* بەشی نەشتەرگەری (جراحە) .
* بەشی شكاوی .

6- نهۆمی (4) /
* بەشی منداڵان .
* ئینڤێكشن كۆنترۆڵ .

- ئامانجی نەخۆشخانه :

1- پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش .
2- پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای كارمەندان (كارمەندی پزیشك,پزیشكان,لایەنی كارگێڕی) .
3- پەرەپێدان بە ژینگەی كاركردن و ژینگەی نەخۆشخانە لە ڕووی سەلامەتیەوە .
4- پلاندانان وجێبەجێكردن و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لە پێناو چاككردنی پرۆگرامەكانی نەخۆشخانەكان .
5- ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارە پەیوەندیدارەكاندا بە مەبەستی پێشخستنی بواری كاركردن .

- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :

* پزیشكی گشتی: ( 77 ) ، ( 23 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 40 ) بروانامەی ماستەر ، ( 14 ) بروانامەی زانكۆ .
* پزیشكی ددان: ( 2 ) بڕوانامەی زانكۆ .
* دەرمانساز: ( 57 ) ، ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 20 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 35 ) بروانامەی پەیمانگا .
* پەرستار:( 357 ) ، ( 11 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 339 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 7 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی كارگێری:( 236 ) ، 43 ) بڕوانامەی زانكۆ ، ( 107 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 86 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی تەكنیكی: ( 90 ) ، ( 24 ) بڕوانامەی زانكۆ .  ( 50 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 16 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* گرێبەست :( 29 ) كارمەند ، ( 6 )  خوێندنی باڵا . 

جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان : 

* چارەسەری هەناوی : چارەسەری حاڵەتە ساردەكانی نەخۆشیەكانی هەناوی (داخڵبوون) ، نەخۆشیە كتوپڕەكانی هەناوی ، ڕۆماتیزمە ، جەڵتەی دەماغ ، نەخۆشیە درمەكان ، نەخۆشیەكانی دڵ و بۆریەكانی كۆئەندامی هەناسە ، سكچوون ، شەكرە ، فشاری خوێن .
چارەسەری نەشتەرگەری : چارەسەر كردنی حاڵەتە ساردەكانی نەشتەرگەری (داخڵبوون) ، نەشتەرگەری گشتی ، شكاوی ، دەمار ، چاندنی گورچیلە .
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی : پشكنینی خوێن ، میز، نەخۆشی زانی و شانەزانی ، كیمیایی ، جیاكردنەوەی خانەكانی خوێن ، وردبینە زیندەوەرەكان ، خوێن مەیین plasma exchange Bone marrow ، (مۆخی ئێسقان) ، هۆرمۆنات ، ڤایرۆسات .
خزمەتگوزاری تیشك و سۆنار: سۆنار، ئەشیعەی ئاسايی ، سی تی ، ئێم ئاڕ ئای ، مامۆگرافی، قەستەرە.


- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە :

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - نزیك پردی دەباشان - شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود ) .
* ژمارەی تەلەفۆن :  ( 3364016 یان 3364012 یاخود 3364011 ) .
* ئیمەیڵ : ( Sharhospital@gmail.com ).
                                                                                                                  




ئه‌م بابه‌ته 32445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:39:13/12/2015