لەمانگێكدا 2,884 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان لەشاری سلێمانی 2,884 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,229 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1,655 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون، 27 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 696 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە، 1,743 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 418 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 27 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:01:04/05/2025