مانگی ڕابردوو 325 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2025) لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی 1,660 نەخۆش سەردانیان كردوە و 477 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 325 بوژانەوەی دڵ و 23 نەشتەرگەری دڵ و 210 قەستەرە و  116 دانانی باڵۆن و 3 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 300 پشكنینی سیتی سكان و 457 ئیكۆ و 342 هێڵكاری دڵ و 12 هۆڵتر ئەنجام دراوە، هەروەها 90 چارەسەری سروشتی كراوە و 243 تیشك گیراوە و 5,505 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:28:12/03/2025