بەشێكی تایبەت بە نەخۆشیەكانی هەناسەدانی منداڵان د ەكرێتەوە


" تەندروستی"

لەسەر بڕیاری د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەنەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە، پزیشكانی پسپۆڕ هەموو ئەو منداڵانە دەبینین كە نەخۆشی هەناسەدانیان هەیە وەك ڕەبۆ و هەناسەتوندی و كۆكەی درێژخایەن.

د.پشدەر عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی كۆئەندامی هەناسەدانی منداڵان لە لێدوانێكدا پێی ڕاگەیاندن: لەئێستادا هەموو ڕۆژانێكی چوارشەممە ئەو منداڵانە دەبینرێن نەخۆشی هەناسەدانیان هەیە و هەوڵ دەدرێت  لەداهاتوودا بەشەكە فراوانتر بكرێت و زۆرینەی ئەو ئامێرانە دابین بكرێت كە پێویستن بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە.

وتیشی: ئەم بەشە دەبێتە یەكەم بەش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تایبەت بە نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدانی منداڵان و پزیشكی پسپۆڕی تایبەت بە نەخۆشیەكانی هەناسەدانی منداڵان دەوام بكەن تێیدا.

د.پشدەر عەبدوڵا دەڵێت: ئەم بەشە پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و لەداهاتوودا هەموو ڕۆژێك منداڵان دەبینرێن و هەموو چارەسەرێكی پێویستیان بۆ دەكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:14:22/01/2025