لەمانگێكدا 17,120 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 17,120 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 2,533 منداڵ داخڵ كراون و 153 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
لە مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵان 1,284 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 358 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 385 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 207 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 212 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 160 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 18,662 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 510 سۆنەر و 110 ئیكۆ و 36 نازور ئەنجام دراوە و 450 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1664
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:35:06/07/2025