لەمانگێكدا 3,609 بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 7,184 كەس سەردانیان كردوە و 3,609 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو 780 بتڵ خوێن لەسەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 423 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 400 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 96 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی فێركاری و 124 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 108 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,145 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 4,590 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4,057 پشكنینی گروپی خوێن و 4,186 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,029 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:01:08/01/2025