مانگی ڕابردوو 77 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1,666 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 321 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 964 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 399 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 77 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە ، هەروەها 100 كەس داخڵ كراون و 32 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 68 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:53:06/01/2025