پیرۆز بێت ساڵڕۆژی بنیادنانی شاری سلێمانی
" تەندروستی"
لەیادی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی، شاری ئاشتی و پێكەوەژیان كە 14/11/1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دامەزرا
جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتووانی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی و لانكەی شۆڕشی كوردایەتی و پایتەختی ڕۆشنبیری و پێشەنگ لەسێكتەری تەندروستی دەكەم.
لەم بۆنەیەدا دەستخۆشی لەهەموو پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی ناوەندە تەندروستیەكان دەكەم، كە ماندوونەناسانە هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی، بەجۆرێك سلێمانی بوەتە پێشەنگ لەبواری تەندروستی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان.
دووبارە پیرۆز بێت یادی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی
د.سەباح نەسرەدین
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:59:14/11/2024