لەمانگێكدا 4,082 بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 8,852 كەس سەردانیان كردوە و 4,082 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو 942 بتڵ خوێن لەسەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 513 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 423 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 110 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی فێركاری و 42 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 117 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,248 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 4,640 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3,915 پشكنینی گروپی خوێن و 4,060 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,466 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:34:04/11/2024