ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی تاقیگەیی


" تەندروستی"

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری دابینكردنی پێداویستی تاقیگەیی دەكاتەوە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی كاری كەمگری سنوردار بۆ پرۆژەی (دابینكردنی پێداویستی تاقیگەیی بۆ نەخۆشخانەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ).

هەر كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە سیڤی خۆی پێشكەشی بەشی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكات لەماوەی (7) رۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوە بەڕەچاوكردنی ئەم مەرجانەی خوارەوە:

1- پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبوارەكەدا و فەرمانی وەزاری تایبەت بەمۆڵەتپێدانی هەبێت بۆ كاركردن لەبوارەكەدا.
2- پێویستە پشتگیری دەستەبەری كۆمەڵایەتی بهێنێت بۆ ساڵی 2024.
3- پێویستە پشتگیری بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی هەبێت بۆ ساڵی 2024.
4- پێویستە پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت بۆ ساڵی 2024.
5- پێویستە لیژنەی هەڵسەنگاندنی سی ڤی ڕەچاوی كاری پێشینەی كۆمپانیا بكات لەڕووی پابەندبوون بەگرێبەستەكانەوە لەساڵانی ڕابردوودا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:25:28/10/2024