مانگی ڕابردوو 541 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2024) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 541 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 257 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 284 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون، 76 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 128 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 142 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە و 195 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 134 پشكنینی MRI و 125 پشكنینی سیتی سكان و 129 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 153 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 652
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:06:01/08/2024