كەناڵی ئاڤامیدیا سوپاسی بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی دەكات
" تەندروستی"
تیمێكی كەناڵی ئاڤامیدیا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد و چەپكەگوڵی سوپاس و پێزانیان پێشكەشی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەپای هاوكاری كردنی دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەگشتی و ئاڤا میدیا بەتایبەت.
تیمەكە پێكهاتبوون لەبەڕێوبەری نوسینگەی سلێمانی كەناڵی ئاڤامیدیا و ژمارەیەك كارمەندانی دەزگاكە، سوپاسی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرد بۆئەوەی هەمیشە هاوكاری دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندكاران بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 976
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:19:31/07/2024