بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی قەزای دوكانی بەسەركردەوە


" تەندروستی "

بەمەبەستی ئاگاداربوون لەبەڕێوەچوونی خزمەتگوزاری تەندروستی و گرفت و كەموكوڕییەكانی ناوچەكە، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی قەزای دوكانی كرد و لەئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ناوچەكەی پرسیەوە.

بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی هەریەك لە نەخۆشخانەی دوكان و بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكە و مەڵبەندی تەندروستی فریاگوزاری 24 كاتژمێری ناحیەی خەلەكان و مەڵبەندی خۆپاراستنی دوكانی كرد و گوێبیستی كێشە و گرفت و كێشەكانی ئەو شوێنانە بوو.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەڵێنیدا بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵ بدات بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتی ناوەندە تەندروستیەكانی قەزای دوكان، سوپاسی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارمەندانی ئیداری ناوەندە تەندروستیەكانی ناوچەكەی كرد لەبەرامبەر پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەهاوڵاتیان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:18:29/07/2024