بڕێك دەرمان و پێداویستی پێشكەشی نەخۆشخانەی سوتاوی كرا
" تەندروستی "
لەدرێژەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی كوردستان لەبواری كەرتی تەندروستی، هێزێكی هاوپەیمانانی ئیتاڵیا كۆمەڵێك دەرمان و پێداویستی پزیشكیان پێشكەشی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لە سلێمانی كرد.
لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی جێگری پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی و بەشێك لە پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری و جوانكاری پێشوازی لەو وەفدەی ئیتاڵیا كرا كە بەمەبەستی گەیاندن و پێشكەشكردنی كۆمەڵێك دەرمان و پێداویستی پزیشكی سەردانی نەخۆشخانەی سوتاوی یان كردبوو.
وەفدەكە بەڵێنی هاوكاری بەردەوامیاندا بۆ دابینكردنی پێداویستیە پزیشكییەكان بۆ نەخۆشخانەكە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1184
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:30:22/07/2024