لەمانگێكدا 45 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 45 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 38 یان لەڕەگەزی نێربوون و 7 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 12 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 5 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 4 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 2 گیان لەدەستدانی خنكان لەئاو و 2 گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 2 گیان لەدەستدان بەهۆی بەركەوتنی كەلوپەلی تیژ و و 13 گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:10/07/2024