لەمانگێكدا 108 نەشتەرگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 108 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە، 10 نەشتەرگەری سەروگەورە و 8 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 90 نەشتەرگەری ناوەند بووە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 112 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 11 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:01:08/07/2024