لە جەژندا تیمەكانی فریاكەوتنی خێرا 395 دەرچونیان هەبووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی ڕۆژانی جەژنی قوربان، تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی (122) لەناو سەنتەری شاری سلێمانی لەڕێگەی 20 تیمی تەندروستیەوە 395 دەرچوونیان هەبووە.

ئەو دەرچوونانەی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی 45 حاڵەتی كۆدی سور بووە كە بریتیە لەبەهاناوەچوونی ڕووداوی هاتوچۆ و بریندار و كەوتنە خوارەوە، هەروەها 350 حاڵەتی چارەسەری سەرەتایی و چارەسەر لەشوێنی ڕوداو و گواستنەوەی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:14:23/06/2024