لەمانگێكدا 143 نەشتەرگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 143 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە، 22 نەشتەرگەری سەروگەورە و 16 نەشتەرگەری گەورە ، هەروەها 105 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 150 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 19 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 772
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:13:11/06/2024