مانگی ڕابردوو 584 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 584 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 290 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 294 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون، 148 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 143 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 129 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 208 پشكنینی MRI و 99 پشكنینی سیتی سكان و 134 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 143 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:59:09/06/2024