ناساندنی كتێبیی ڕێبەری ڕاوێژی پێش هاوسەرگیری بەرێوەچوو
" تەندروستی"
ڕۆژی پێنج شەممە 2024/5/23 د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەشداری كرد لە مەراسیمی ناساندنی كتێبی (ڕێبەری ڕاوێژی پێش هاوسەرگیری)، كە كتێبەكە لەلایەن سەنتەری ڕاوێژكاری پێش هاوسەرگیری و ستافێك ئامادەكراوە و لەلایەن ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد چاپ كراوە.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و بەرێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە و بەشێك لە دادوەران و بەرپرسانی حزبی و حكومی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بەشدار بوون لە مەراسیمی ناساندنی ئەو كتێبەدا.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەوتەیەكدا دەستخۆشی لە ڕێكخراوی خانزاد و ئەو ستافە كرد كەئەو كتێبەیان ئامادەكردوە، باسی گرنگی سەنتەری ڕاوێژكاری پێش هاوسەرگیری كرد لەشاری سلێمانی كە ڕۆڵی هەبووە لەهۆشیاركردنەوەی ئەو كەسانەی تازە هاوسەگیری دەكەن و كەمبوونەوەی ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی بۆماوەیی دەگوزارێنەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 828
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:14:27/05/2024