خەڵاتێكی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی


" تەندروستی"

بڕیار ئازاد سەرۆكی لقی سلێمانی كۆمەڵەی كارگێڕانی تەندروستی و كارگێڕان و ئەندامانی لقی سلێمانی كۆمەڵەكە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیان كرد و خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەپای خزمەتكردن بە كەرتی تەندروستی و كارمەندانی ناوەندەكانی تەندروستی.

سەرۆكی لقی سلێمانی كۆمەڵەی كارگێڕانی تەندروستی ئاماژەی بەوەكرد بەخشینی ئەو خەڵاتی ڕێزلێنانە بە بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپای خزمەتكردنی زیاتری چین و توێژەكانی ناوەندی تەندروستی بوە بەتایبەت فەرمانبەرانی كارگێڕانی ناوناوەندەكانی  تەندروستی.



ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:09:13/05/2024