گرێبەستی ژمارەیەك كارمەند لە تەندروستی سلێمانی نوێكرایەوە


" تەندروستی"

فەرمانگەی یاسایی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەنووسراوێكی فەرمیدا كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی كردوە ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 117 كارمەندی گرێبەست كە لە سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەشێوەی گرێبەست كاردەكەن.

بەپێی ئەو نووسراوە، گرێبەستی ئەو كارمەندانە نوێكراوەتەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ و تاوەكو 31/12/2024 گرێبەستەكەیان نوێكراوەتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:41:13/05/2024