ئاگاداری تایبەت بە سازادانەوەی سیستمی كارەبایی و میكانیكی


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەڵدەستێت بەئەنجامدانی كاری كەمگری بەشێوەی سنوودار بۆ پرۆژەی سازدانەوەی سیستمی كارەبایی و میكانیكی نەخۆشخانەی هیوا و شەهید شاسواری گەرمیان و جەمالی حاجی عەلی لەسلێمانی ، هەر كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە سیڤی خۆی پێشكەشی بەشی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتیمان بكات لەماوەی (7) ڕۆژ لەڕێكەوتی بڵاوبونەوەی ئەم بانگەوازە، بەڕەچاوكردنی ئەم مەرجانەی خوارەوە:

1- پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبوارەكە و بڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بهێنێت بۆ ساڵی 2024.
3- پشتگیری بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی هەبێت بۆ ساڵی 2024.
4- پشتگیری بەڕێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت بۆ ساڵی 2024.
5- پێویستە كاری هاوشێوەی هەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:08:12/05/2024