ڕۆژی جیهانی تەندروستی 7ی نیسان


" تەندروستی "

ڕۆژی 7ی نیسان دیاری كرا وەك ڕۆژی جیهانی تەندروستی بۆ یادكردنەوەی دامەزراندنی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەساڵی 1950، هەموو سالێك لەم ڕۆژەدا بابەتێك دیاری دەكرێت بۆئەوەی بكرێتە دروشمی رۆژی جیهانی تەندروستی لەپێناو سەرنجدان و گرنگیدان بەو بوارانەی دەبنە جێی نیگەرانی و دەبنە كاری لەپێشینەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەژێر دروشمی (تەندروستیم مافی خۆمە) ی دیاری كرد بۆ یادكردنەوەی رۆژی جیهانی تەندروستی بۆ ساڵی 2024.

لەرۆژی جیهانی تەندروستیدا، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی باس لەپێویستی گرنگیدانی جیهان دەكات بەڕێوشوێنە بەپەلە پێویستەكان بۆئەوەی بگیرێتەبەر لەپێناو پاراستنی تەندروستی مرۆڤ و هەسارەی زەوی و پتەوكردنی كاركردن لەپێناو پرەنسیپەكانی كۆمەڵگا و خۆشگوزەرانی.

بەپێی هەڵسەنگاندنی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە زیاتر لە 13 ملیۆن حاڵەتی گیان لەدەستدان لەسەرتاسەری جیهان دەكرێت ڕێگری لێبكرێت كەبەهۆكاری ژینگەییەوە ڕوودەدات و خۆی دەبینێتەوە لەقەیرانی كەشوهەوا كە بەگەورەترین هەڕەشەی تەندروستی دادەنرێت كە ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت لە%90ی خەڵكی هەوایەكی ناتەندروست هەڵدەمژن بەهۆی سووتاندنی سووتەمەنی بەهەموو جۆرەكانیەوە، جیهان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت، ئاماژەبەوەدراوە مەوادە پیسكەرەكان و خۆراك و خواردنی ناتەندروست دەبێتە هۆی زیادبوونی دیاردەی قەڵەویی و بەرزبوونەوەی رێژەی نەخۆشی و تووشبوون بەشێرپەنجە و نەخۆشی دڵ.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:13:08/04/2024