پزیشكێك دەبێتە سەرۆكی بەشی هەرێم لەرێكخراوێكی نێودەوڵەتی ددان


" تەندروستی"

د.زانا حسێن عەزیز پزیشكی پسپۆڕی ڕاستكردنەوەی ددان لەشاری سلێمانی وەك سەرۆكی بەشی هەرێمی كوردستان لەرێكخراوی (پێر فۆچاردی ددانی نێودەوڵەتی) هەڵبژێردرا كە بارەگا سەرەكیەكەی لەئەمریكایە و 76 بەشی هەیە لە هەموو وڵاتانی جیهان.

رێكخراوی (پێر فۆچاردی نێودەوڵەتی) رێكخراوێكی ددانی نێودەوڵەتی ئەكادیمیە، گرنگی دەدات بە كارو چالاكی پزیشكانی ددان لەهەموو جیهان و پشتگیری پزیشكانی ددان دەكات بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگا لەبواری تەندروستی دەم و ددان و هانی توێژینەوەی زانستی ئەو پزیشكانە دەدات كە داهێنان لەپیشەكەیان دەكەن.

كاندیدكردنی د.زانا حسێن عەزیز بۆ سەرۆكی بەشی هەرێمی كوردستان ئەم رێكخراوە نێودەوڵەتیەی بواری پزیشكی ددان لەنامەیەكدا هات لە رێكەوتی 24ی تەموزی 2023 كە رۆبەرت كاتۆی بەرێوبەری جێبەجێكاری ئەو رێكخراوە ئاراستەی كردوە و بەناوی دەستەی ئەمنیدارانی رێكخراوەكە پیرۆزبایی لێدەكات بۆ ئەو پۆستە.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 4056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:37:17/09/2023