لە سلێمانی یادی رۆژی جیهانی چارەسەركارانی سروشتی كرایەوە


" تەندروستی"

بەسەرپەرشتی هۆبەی چارەسەری سروشتی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لێپرسراوان و كارمەندانی تەندروستی و چارەسەركارانی سروشتی ، مەراسیمێك لە هۆتێل تایتانیك لە شاری سلێمانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی چارەسەركارانی سروشتی بەرێوەچوو.

لەمەارسیمەكەدا رۆڵی گرنگی چارەسەركارانی سروشتی لەناوەندە تەندروستیەكان بەرزنرخێنرا و تیشك خرایەسەر ئەو خزمەتە گەورەیەی پێشكەشی دەكەن، هاوكات خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند كەسایەتیەك و كۆمەڵێك لەچارەسەركاری سروشتی لەپای ئەو خزمەتەی پێشكەشی دەكەن.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:45:10/09/2023