كۆنفراسی پزیشكانی قوڕگ و لوت و گوێ لە سلێمانی بەرێوەچوو


" تەندروستی"

رۆژی پێنج شەممە 7/9/2023 بەئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.ڕەهێل فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی تەندروستی و پزیشكانی بەئەزمون و سەرۆكی كۆمەڵەی نەخۆشیەكانی قورگ و لوت و گوێ لەعێراق و هەرێمی كوردستان و سەندیكا و ڕێكخراوە تەندروستیەكان، یەكەمین كۆنفراسی تایبەت بە نەشتەرگەری قوڕگ و لوت و گوێ لەشاری سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد.

كۆنفراسەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو ، تێیدا چەندین وۆركشۆپ و سیمیناری پزیشكی تایبەت بەتازەترین شێوازی نەشتەرگەری و چارەسەری نەخۆشیەكانی قوڕگ و لوت و گوێ لەلایەن پزیشكانی ناوخۆیی و بیانی پێشكەش كرا.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:25:10/09/2023