لە سلێمانی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی كۆلێرا بەرێوەچوو


" تەندروستی"

رۆژی پێنج شەممە 7/9/2023  لەنەخۆشخانەی شار ، بەئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.ڕەهێل فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی تەندروستی و بەرێوبەری نەخۆشخانەكان و لایەنی پەیوەندیدار، كۆبونەوەیەك بەرێوەچوو بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆلێرا لەشاری سلێمانی. 

لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆكرا لەبارەی هەنگاونانی پێویست و گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ جێبەجێكردنی پرۆتۆكۆلی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆلێرا و دانانی پلانی گونجاو بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو پەتایە لەشاری سلێمانی.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:48:10/09/2023