مانگی ڕابردوو 16.808 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان چارەسەركراون


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 16.808 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 3.169 منداڵ داخڵ كراون.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 1.689 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و ووشكبوونەوە و 355 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، هەروەها 294 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 338 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 301 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 178 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 19.094 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 239 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 605 سۆنەر و 130 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 462 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:35:06/09/2023