لەمانگێكدا 3.598 نەخۆش لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان چارەسەركراون


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 3.598 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە، لەو ژمارەیە 1.784 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و 1.814 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان، 547 هەڵكێشانی ددان و 295 پڕكردنەوەی ددان و 111 دروستكردنی تاقمی ددان و 195 پاككردنەوەی ددان و 94 رێككردنەوەی ددان و 1.700 پشكنین و چارەسەركردن ئەنجام دراوە ، هەروەها 644 تیشكی ددان گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:54:06/09/2023