مانگی ڕابردوو 194 نەشتەگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 194 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیە 3 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 17 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 25 نەشتەرگەری گەورە و 149 نەشتەگەری ناوەند بووە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 200 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 15 نەخۆش سەردانی بەشی ECG یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:06/09/2023