سەنتەری راستكردنەوەی ددانی فێركاری
" تەندروستی"
- ناساندن:
سەنتەری راستكردنەوەی ددانی فێركاری دامەزراوەیەكی تەندروستی حكومیە و سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ناڕێكی ددان و شەویلگە و ڕوو ، لە رێكەوتی 5-7-2022 دامەزراوە.
لەناو بینای ئەم سەنتەرەدا، سەنتەری بۆردی كوردستانی سلێمانی لە بواری راستكردنەوەی ددان هەیە و 15 پزیشك لە بواری گرفتەكانی ناڕێكی ددان و شەویلگە و ڕوو دەخوێنن و دەوام دەكەن.
- خزمەتگوزاری سەنتەرەكە:
خزمەتگوزارییەكانی ئەم سەنتەرە بریتیە لە چارەسەركردنی گرفتەكانی ناڕێكی ددان و شەویلگە و ڕوو بۆ دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری بەتایبەت و بۆ دانیشتوانی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی.
- دیدگای سەنتەر:
دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەهەموو ئەو كارانەی تایبەت دەبن بە چارەسەركردنی گرفتەكانی ناڕێكی ددان و شەویلگە و ڕوو بۆ هاوڵاتیان لە سنووری جوگرافیای بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، هەوڵی چارەسەركردن و چاودێری كردنی ووردی ڕەوشی تەندروستیان و دابینكردنی پزیشكی پێویست.
- ئامانجەكانی سەنتەر:
* پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ چارەخوازانی گرفتەكانی ناڕێكی ددان و شەویلگە و ڕوو.
* پێگەیاندن و پێدانی بڕوانامەی بۆردی كوردستانی بەو پزیشكانەی ددان كە لەبواری گرفتەكانی ناڕێكی ددان و شەویلگە و ڕوو دەخوێنن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بۆردی كوردستانی.
* كردنەوەی خولی زانستی سەبارەت بە گرفتەكانی ناڕێكی ددان و شەویلگە و ڕوو و چۆنەیتی چارەسەركردنیان و بەشداری پێكردنی پزیشك و كارمەندان لەو خولانەدا بۆ زیاتر پێشخستنی بواری زانستی پزیشك و كارمەندانی سەنتەرەكە.
* پەیڕەوكردنی تەواوی رێنمایەكانی ئینفێكشن كۆنترۆڵ و سەلامەتی تەندروستی.
* هەوڵدانی بەردەوام بۆ دابینكردنی تازەترین چارەسەر بۆ ئەو چارەخوازانەی گرفتی ناڕێكی ددان و شەویلگە و ڕوویان هەیە.
* توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی وەزارەتەكان.
* هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بە نەخۆشیەكانی پووك و ددان و گرفتەكانی ددان لەرێگەی ئەنجامدانی سیمینار و سیپۆزیۆم و كۆنفرانس.
- ناونیشان و شوێنی جوگرافی :
( سلێمانی - گەڕەكی كازیوە - ناو پرۆژەی گویژە سیتی3 - تەنیشت خوێندنگای ئاڤێستای بنەڕەتی كچان).
- چۆنیەتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :
ئیمەیڵ : srdf.slemani@gmail.com
ئهم بابهته 2052
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:54:23/08/2023