پشكنینی خوێنبەرەكانی ماسولكەی دڵ بەسیتی سكان
" تەندروستی "
ئەم جۆرە پشكنینە ئەنجام دەدرێت بۆ خوێنبەرەكانی ماسولكەی دڵ بەهۆی ئامێری سیتی سكان (CTscan) كە تێیدا ماددەیەك لەڕێی كانیۆلاوە دەدرێت بەنەخۆشەكە و دەبێتە هۆی ڕەنگكردنی خوێنبەرەكانی ماسولكەی دڵ و لەڕێی سیتی سكانەكەوە وێنەی ئەو خوێنبەرانە دەگیرێت، بۆیە ئەگەر هەركێشەیەكی وەكو گیران یان تەسكبوونەوە یاخود كێشەی زگماكی لەخوێنبەرەكاندا هەبێت دەردەكەوێت.
ئەم پشكنینە بۆئەو نەخۆشانە ئەنجام دەدرێت كەئازاری سنگ یان تەنگەنەفەسیان هەیە و گومان دەكرێت كێشەی خوێنبەرەكانی ماسولكەی دڵیان هەبێت.
ئەم پشكنینە ئەنجام نادرێت بۆ ئەم كەسانە:
- ئەو نەخۆشانەی كێشەی سستی گورچیلەكانیان هەیە.
- ئەو نەخۆشانەی هەستیاریان هەیە بۆ ئەو دەرمانەی كەدەدرێت بەنەخۆشەكە بۆ ڕەنگكردنی خوێنبەرەكان.
- ئافرەتان لەكاتی سكپڕیدا.
د.فەرمان عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی دڵ
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 832
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:10:26/02/2023