ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازیی
" تەندروستی"
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری سێیەم و كۆتایی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی دەكاتەوە لەماوەی (7) رۆژ لەرێكەوتنی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی بەشداری كردن لە تەندەری پرۆژەی (دانانی سیستمی هەوای پزیشكی و داتابەیس و چاكردنەوەی پاكێج و بەرزكەرەوە و موەلیدە لەنەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن) كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.
پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی لای خوارەوەی تێدا بێت ( نوێ بن و بەسەرنەچووبن):
1- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
2- نووسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
3- تایبەتمەندێتی ( پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری بیناسازی).
تێبینی/
* پێویستە ئەو كۆمپانیایەی كارەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت ئەندازیاری تایبەتمەندی هەبێت لەهەریەك لەبوارەكانی (كارەبا و میكانیك و ئایتی).
* پێویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیای لەسەربێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 720
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:48:13/11/2022