جیاكردنەوەی دوو منداڵی بەیەكەوەلكاو
تایبەت " تەندروستی "
لەزنجیرەیەك نەشتەرگەری سەركەوتوودا لەنەخۆشخانەی گرەیت ئارمۆند لەشاری لەندەن دوو كچی منداڵی دووانەی پاكستانی بەناوی سەفا و مەڕوا لەیەكتر جیاكرانەوە كە كەللەی سەریان و خوێنبەرەكانی ناو سەریان پێكەوە لكاوبوو.
پرۆسەی جیاكردنەوەی ئەو دوو كچە سێ نەشتەرگەری سەرەكی لەخۆگرتبوو و زیاتر لە 100 پزیشك و پەرستار بەشداربوون و ماوەی 55 كاتژمێری خایاندووە لەناو هۆڵی نەشتەرگەری بەدرێژایی چوار مانگ و سەرەنجام تونرا لەیەكتر جیابكرێنەوە.
پزیشكان توانیان دەمارەكانی مێشكی ئەو دوو كچە بەیەكەوەلكاوە جیابكەنەوە لەزنجیرەیەك نەشتەرگەریدا و دواتر كەللەی سەریان جیابكەنەوە.
ئەو دوو كچە لەمانگی شوباتی رابردووەوە خراونەتە ژێر نەشتەرگەری و لەئێستادا لەقۆناغی چارەسەركردندان و بریارە ساڵی داهاتوو بگەرێنەوە بۆ وڵاتەكەیان.
ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2350
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:24:17/07/2019