رێنماییەكانی خۆپاراستن لەنەخۆشی سیل
تایبەت " تەندروستی "
نەخۆشی سیل كە بە (دەردە باریكە) ناسراوە یەكێكە لەنەخۆشییە گواستراوەكان و ساڵانە نزیكەی 10 ملیون كەس تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن و ساڵانە میلۆنێك و 500 هەزار كەس بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گیان لەدەست دەدەن.
د.ئاری عەبدولعەزیم پسپۆڕی نەخۆشیەكانی سنگ و هەناسە تایبەت بۆ سایتی " تەندروستی " باس لە چەند رێنماییەكی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی سیل دەكات، ئەوانیش:
1- هەركەسێك كۆكەی هەبوو بۆماوەی زیاتر لەسێ هەفتە پێویستە سەردانی پزیشك بكات بۆ پشكنینی نەخۆشیەكەی.
2- پێویستە هاوڵاتیان لەكاتی بوونی كۆكە دەستەسڕ بگرن بەدەمیانەوە، بۆئەوەی ڕێگەبگرن لەبڵاوبونەوەی نەخۆشیەكانی سنگ و هەناسە.
3- پێویستە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان هەمیشە هەواگۆڕكێی هەبێت و تادەتوانرێت پەنجەرە كراوە بێت.
4- بوونی ئامێری هەواگۆڕكێ لەهۆڵ و ژوور و شوێنە گشتیەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3135
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:03:26/03/2019