پەتای ئەنفلۆنزا و رێگاكانی خۆپاراستن
تایبەت " تەندروستی"
پەتای ئەنفلۆنزا نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسەو لەرێگەی تێكەڵاوی و نزیكبوونەوە و تەوقەكردن و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.
رێگاكانی خۆپاراستن لەبەئەنفلۆنزا:
- لەكاتی كۆكە و پژمەدا دەم ولوت بەكلێنیكس دابپۆشە.
- زوو زوو دەستەكانت بەئاو و سابون بشۆ.
- كلێنیكسی بەكارهاتوو بخەرە ناو سەبەتەی خۆڵەوە.
- دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی كەلوپەلی كەسانی تووشبوو.
- بەردەوام هەواگۆڕكێ لەماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون بكرێت.
- دووركەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.
بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی
ئهم بابهته 5245
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:39:30/12/2018