خولی زانستی بۆ كارمەندانی بەشی بێهۆشكاری دەستیپێكرد
" تەندروستی"
بەسەرپەرشتی هۆبەی بێهۆشكاری لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەهاوكاری بەشی بێهۆشكاری لە زانكۆی جیهان، خولی بەهێزكردنی ئاستی زانستی كارمەندانی بەشی بێهۆشكاری لە سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرایەوە.
لە مەراسیمی كردنەوەی خولەكە د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارمەندان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تەندروستی و پزیشكان و مامۆستایانی زانكۆ ئامادەبوون و سوپاسی هەموو لایەنانە كرا كە یارمەتیدەر بوون و پشتیوان بوون لە كردنەوەی ئەم خولەدا.
خولەكە ماوەی مانگێك دەخایەنێت و زیاتر لە 150 كارمەندی بەشی بێهۆشكاری بەشدار دەبن و لە كۆتاییدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەش دەكرێت و وانەكانی خولەكە لەلایەن ژمارەیەك مامۆستا و پزیشكی پسپۆڕەوە دەوترێنەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:10:08/07/2026