ئاماری ناوەندە تەندروستیەكانی سلێمانی لە شەش مانگی ڕابردوو


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ یەك ملیۆن و 377,402 كەس سەردانی نەخۆشخانەكان و ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كردووە.

ئەو كەسانەی لەو ماوەیەدا سەردانی ناوەندە تەندروستیە جیاجیاكانیان كردووە 743,625 كەس سەردانی نەخۆشخانەكان و 633,777 كەس سەردانی مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانیان كردووە و چارەسەر كراون.

هەر بەپێی ئامارەكە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 81,352 كەس سەردانی بەشەكانی فریاكەوتنیان كردووە و هەروەها 128,410 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:00:08/07/2026