خولی ڕاهێنانی پزیشكانی دەروونی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
" تەندروستی"
بە چاودێری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی شەهید د.هێمنی دەروونی خولی ڕاهێنانی پزیشكانی دەروونی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستی پێكرد.
خولەكە تایبەتە بە پرۆتۆكۆڵی نیشتمانی عێراقی بۆ چارەسەركردنی ئالودەبووان و خولەكە بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژ لە شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:46:06/07/2026