وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێم چەند پرسێكیان تاوتوێكرد
" تەندروستی"
شاندێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئەندامێتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی، سەردانی وەزارەتی تەندروستی عێراق یان كرد.
شاندی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ د.عەبدولحسێن موسەوی وەزیری تەندروستی عێراق گفتوگۆیان كرد لەبارەی پتەوكردنی هاریكاری و هەماهەنگی نێوانیان و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی و پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.
لەو كۆبونەوەیەدا چەند دۆسیەیەك تاوتوێكران و باس لەوەكرا بازنەی بیمەی تەندروستی فراوانتر دەكرێت بۆئەوەی ژمارەیەك پارێزگای هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
وەزیری تەندروستی عێراق پشتیوانی بۆ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دووپاتكردەوە و جەختی كردەوە لە چالاككردنی ڕۆڵی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی تەندروستی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:39:29/06/2026