پیرۆزبایی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جەژنی قوربان
" تەندروستی "
جەژنی قوربان لە هەمووان پیرۆز بێت
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتووانی شاری سلێمانی و سەرجەم پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی كەرتی تەندروستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەم بەم بۆنەیەوە.
هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هاووڵاتیانمان دەخوازین و هیوادارین هەمووان پابەندبن بە جێبەجێكردنی ڕێنماییە خۆپارێزی و زانستیەكان لە كاتی قوربانی كردن.
لەم بۆنەیەدا سوپاسی تایبەتی پزیشك و كارمەندان و فەرمانبەرانی كەرتی تەندروستی دەكەین كە بەردەوامن لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاووڵاتیان لە ڕۆژانی جەژندا و ماندوونەناسانە ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن.
دووبارە جەژنی قوربان پیرۆز بێت
د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
AM:12:00:28/05/2026