لەمانگێكدا 2,228 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2026) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 2,228 نەخۆش سەردانیان كردووە و 268 نەخۆش داخڵ كراون و 151 نەخۆش سەردانیان كردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 51 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 290 هەناوبینی گەدە و 180 هەناوبینی كۆڵۆن و 65 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 10 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 85 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 6 وەرگرتنی نمونە لە جگەر و 20 دەركردنی زەرداوی جگەر لەڕێی پێستەوە ئەنجام دراوە، هەروەها 80 تیشك گیراوە و 99 سۆنەر كراوە و پشكنینی خوێن بۆ 720 نەخۆش ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:50:10/05/2026